کوژرانی ٢٧ هاووڵاتی مەدەنی دیکەی فەڵەستینى لە هێرشێکی ئاسمانیی فڕۆکەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە
Istanbul
غەززە - AA
لە ئاکامی بۆردومانکردنی خانوویەک لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیراتی ناوەڕاستی کەرتی غەززەی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە، ٢٧ هاووڵاتی مەدەنی کوژران، ژمارەیەکی زۆری دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی فەڵەستین WAFA، سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر خانوویەک لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات.
سەرچاوەکان باسیان لەوە کرد کە لەو هێرشەدا ٢٧ هاووڵاتی مەدەنی کوژران، ژمارەیەکی زۆری دیکەش برینداربوون کە زۆربەیان ئاوارەکان بوون.
لە هەواڵەکەدا باس لەوەیش کراوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی سیدرا لە گەڕەکی ئەلدورج لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە و، ژمارەیەک کەس کوژراون و برینداربوون.
هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشە ئاسمانییانەشدا تۆپخانەکانی ئیسرائیل بۆردومانی باکووری شاری غەززە و ناوچەکانی دیکەیان کردووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن