"لە غەززەوە ١٨ گولـلە ھاوەن ئاراستەی کەرەم ئەبو سالم و ڕەعیم کراون"
سوپای ئیسرائیل: "لە شاری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززەوە، ١٨ گولـلە ھاوەن ئاراستەی ناوچەکانی کەرەم ئەبو سالم و ڕەعیم باشووری شاری ڕەفەح کراون".
Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە شاری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززەوە، ١٨ گولـلە ھاوەن ئاراستەی ناوچەکانی کەرەم ئەبو سالم و ڕەعیم باشووری شاری ڕەفەح کراون.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە شاری ڕەفەحەوە، ١٨ گولـلە ھاوەن ئاراستەی ناوچەکانی کەرەم ئەبو سالم و ڕەعیم باشووری شاری ڕەفەح کراون کە بەھۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو ناوچانە لێدراون.
ھاوکات ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆت بڵاوی کردەوە کە بەھۆی ئاراستەکردنی گولـلە ھاوەنەکانەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە جوولەکەنشینەکانی ڕەعیم، کیسیۆفیم و عەین ھاشلۆشا لێدراون.
سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بە ئامانجگرتنی دەروازەی کەرەم ئەبو سالم، دەبێتە مایەی ڕێگرتن لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا، باس لە زیانی گیانی و مادییەکانی ھێرشەکە نەكراوە.
دوێنی سێشەممە، لیواکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس ڕایگەیاندبوو کە بنکەیەکی سوپای ئیسرائییان لە ڕەعیم مووشەکباران کردووە.