Ankara
ئەنقەرە- AA
کۆمپانیای "Baker Hughes"ی ئەمریکی کە لە بواری خزمەگوزارییەکانی نەوتدا کاردەکات، لە راپۆرتی هەفتانەیدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە ژمارەی سەکۆکانی هەڵکەندنی بیرەنەوتی ئەمریکا لە هەفتەی ١٤- ٢٠ی تشرینی دووەم بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی، پێنج سەکۆ کەمی کردووە و بووەتە ٢٣١ سەکۆ.
هەروەها رۆژی پێنجشەممە نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت ٤٤ دۆلار و ٢٠ سەنت بوو، بەڵام رۆژی هەینی نرخەکە بەرز بووەوە بۆ ٤٥ دۆلار و ١١ سەنت.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس رۆژی پێنج شەممە بە ٤١ دۆلار و ٧٤ سەنت و رۆژی هەینی بە ٤٢ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن