جيهان

تورکیا پشتیوانی پتەوی بۆ داواکاری فەڵەستین بۆ ئەندامێتی تەواوی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دووپات کردەوە

ئەحمەد یڵدز: "تورکیا پێی وایە پێویستە بەکارهێنانی دەسەڵاتی ڤیتۆ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی نەبێتە ڕێگر لە بەردەم خواستە ڕەواکانی گەلی فەڵەستیندا. نابێت ئەم دۆخە ببێتە ڕێگر لە بەردەم دەستەبەرکردنی دەستبەجێی ئاگربەستدا".

Mücahit Oktay  | 02.05.2024 - نوێکردنەوە : 05.05.2024
تورکیا پشتیوانی پتەوی بۆ داواکاری فەڵەستین بۆ ئەندامێتی تەواوی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دووپات کردەوە

New York

نەتەوە یەکگرتووەکان - AA

نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەحمەد یڵدز ڕایگەیاند: "پشتیوانی پتەومان بۆ داواکاری فەڵەستین بۆ ئەندامێتی تەواوی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دووپات دەکەینەوە".

لە میانی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەسەر ڤیتۆکردنی ئەو پرۆژە بڕیارەی داوای ئەندامێتی تەواوی فەڵەستینی دەکرد لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن ئەمریکاوە، یڵدز گوتارێکی پێشکەش کرد.

یڵدز ڕایگەیاند: "پشتیوانی پتەومان بۆ داواکاری فەڵەستین بۆ ئەندامێتی تەواوی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دووپات دەکەینەوە و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین دان بە مافە بنەڕەتییەکانی گەلی فەڵەستیندا بنێت و بە پەلە کێشەی فەڵەستین تاوتوێ بکات.

گوتیشی: "تورکیا پێی وایە پێویستە بەکارهێنانی دەسەڵاتی ڤیتۆ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی نەبێتە ڕێگر لە بەردەم خواستە ڕەواکانی گەلی فەڵەستیندا. نابێت ئەم دۆخە ببێتە ڕێگر لە بەردەم دەستەبەرکردنی دەستبەجێی ئاگربەستدا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın