عێراق

پەیامی مەسرور بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جه‌ژنه‌كانی ئه‌كیتۆ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پێكهاته‌كانی كلدان سریان ئاشووری لە هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد.

Sarmand Hameed  | 01.04.2020 - نوێکردنەوە : 02.04.2020
پەیامی مەسرور بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ

Arbil

هەولێر - AA

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جه‌ژنه‌كانی ئه‌كیتۆ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پێكهاته‌كانی كلدان سریان ئاشووری لە هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد.

لە پەیامەکەی مەسرور بارزانییدا هاتووە: "بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی( ئاشووری- کلدانی) و جەژنەکانی ئەکیتۆ، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کلدانی و ئاشووری و سریانی لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەین . هیوادارین ساڵی خێر و خۆشی و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سەختە بێت کە هەرێمی کوردستان و جیهانی گرتووەتەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە ئابوورییە نەرێنییەکانی".

مەسرور بارزانی داوای لە هەموو لایەن کردووە پابەندی رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ ئەوەی بە هاوکاری هەموولایەک بتوانین ئەم دۆخە دژوارە تێپەڕێنین.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، هەرێمی کوردستان نموونەیەکی گەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی ئایین و نەتەوەکانە کە مایەی شانازیمانە .

مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە پابەندبوونی خۆی بە داکۆکیکردن لە مافی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و قووڵکردنەوەی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە دەکاتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın