جيهان

پوتین هەڵسەنگاندن بۆ کۆبوونەوەی دەزگا هەواڵگرییەکانی رووسیا و ئەمریکا دەکات

Dmitri Chirciu  | 26.11.2022 - نوێکردنەوە : 06.12.2022
پوتین هەڵسەنگاندن بۆ کۆبوونەوەی دەزگا هەواڵگرییەکانی رووسیا و ئەمریکا دەکات

Moskova

مۆسکۆ - AA

سەرۆکی رووسیا، ڤیلادیمیر پوتین لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی گفتوگۆ لەسەر کۆبوونەوەی دەزگا هەواڵگرییەکانی رووسیا (SVR) و ئەمریکا (CIA) لە ئەنقەرە پایتەختی تورکیا، دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی کۆشکی کرملین، پوتین لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا کۆبووەتەوە.

سەرۆکی رووسیا لەو بەشەی کۆبوونەوەکەدا کە بەڕووی کەناڵەکانی راگەیاندندا کراوەبوو، باسی لەوە کرد کە گفتوگۆ لەسەر ئەنجامی کارەکانی شاندی رووسیا لە کۆبوونەوەکانی G20 و هەماهەنگیی ئابووری زەریای ئارام دەکەن.

پوتین گوتیشی: "راوێژ لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە دەکەن کە لەنێوان سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەرەکی رووسیا (SVR)، سێرگی ناریشکین و بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (CIA)، بیڵ بێرنز لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو".

سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بە بەشدارییکردنی وڵاتەکەی لە لووتکەی رێکخراوی رێککەوتنی ئەمنی گشتگیر لە یەریڤان پایتەختی ئەرمینیا کرد و رایگەیاند "کۆمەڵێک بابەت هەن کە لەوێ لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان و حکوومەتی ئەرمینیا گفتوگۆ و راوێژیان لەسەر دەکەین".

پوتین باسی لەوەشکرد کە کۆبوونەوەکە بە گوتاری وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ بەردەوام دەبێت.

جێی وەبیرهێنانەوەیە رۆژی ١٤ی تشرینی دووەم، بە میوانداری دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MİT)، کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەرەکیی رووسیا (SVR)، سێرگی ناریشکین و بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (CIA)، بیڵ بێرنز بەڕێوەچوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın