تەندروستی, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە ١٨ کەس

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧٣٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٠٥ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

Sarmand Hameed  | 05.06.2020 - نوێکردنەوە : 06.06.2020
هەرێمی کوردستان.. ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە ١٨ کەس

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧٣٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٠٥ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری کارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧٣٨ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٧٤٧ لە هەولێر، ٥٧٠ لە سلێمانی، ٤٠٠ لە دهۆک، ١٧لە گەرمیان و چوار ‌لە هەڵەبجە بووە، دەرەنجام ١٠٥ تووشبووی نوێ لە هەرێم تۆمارکراوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژە بەوەدراوە کە ١٢ تووشبوو لە پارێزگای هەولێر دەستنیشان کراون کە پێنج پیاو، چوار ئافرەت، کچێکی گەنج و دوو منداڵ بوونە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە سەرجەم تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە ١٠ لە تووشبووەکان دانیشتووی گەڕەکەکانی کوێستان، ھەولێری نوێ، بەهار، فەرمانبەران و باداوەی شاری هەولێر و دوو تووشبووەکەی دیکە دانیشتووی ناحیەی خەلیفان.

هەروەها ٨٤ تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکراون کە ٧٧یان لە شاری سلێمانی و حەوت تووشبووەکە دیکەی لە ئیدارەی گەرمیان بووە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە تووشبووەکانی شاری سلێمانی ٤٠ پیاو ،٢٥ ئافرەت، سێ کچی گەنج و سێ کوڕی گەنج و شەش منداڵن.

ئەوەش هاتووە کە ٢١ تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و ٥٦ تووشبووەکەی دیکە نیشانەیان هەیە.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە ٦٦ تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین و یەک تووشبوو دانیشتووی کۆمەڵگەی باریكە سەر بە ناحیەی عەربەتە.

لەبارەی حەوت تووشبووەکەی سنووری ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە هاتووە کە تووشبووەکان سێ ئافرەت، سێ پیاو و کچێکی گەنج و ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بنگرد لە قەزای کەلار، سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شەھیدان قەزای کەلار، دوو تووشبووەکەی دیکە دانیشتووی كوڵەجۆ قەزای کفری.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکراون کە دوو ئافرەت و چوار منداڵن.

ئاماژە بەوەدراوە کە یەک تووشبوو بەشداربووی داوەتێکی نانخواردن بووە، تووشبووەکانی دیکە بەرکەوتووی بەشداربوونی داوەتێکی نانخواردن بوونە، ھەموویان دانیشتووی شاری دھۆکن.

بەپێی راگەیەنراوەکە، تووشبووەکان پیاوێکی تەمەن ٨٥ ساڵ و دوو کوڕی گەنجی تەمەن ١٦ و ١٢ ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن ١٩ ساڵ و کچێکی گەنجی تەمەن ١٣ ساڵن.

هاوکات لە پارێزگای هەڵەبجە سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشانکراون کە پیاوێک، ئافرەتێک و منداڵێک بووە، پیاوەکە نیشانەی هەیە و ئافرەت و منداڵەکە بەرکەوتووی هەمان تووشبوون و دانیشتووی ناحیەی خۆرماڵن.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٨٤ هەزار و ٦٦٤ پشکنین ئەنجامدراوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١٢ هەزار و ٤٣١ هاووڵاتیی کەرەنتین کراو، ١١ هەزار و ٤٧٢ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، ٩٥٩ هاووڵاتیی لە ٣٤ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ١٨٤ لە هەولێر، ٦٣ لە سلێمانی، ٧١٢ لە دهۆک.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ هاووڵاتیی کەرەنتین کراون.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە هەزار و ١٥ تووشبوو، لەنێویاندا ١٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەیە و ٤٤ نەخۆش چاکبووەتەوە، و لەئێستادا ٥٥ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın