کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. دووبارە ژمارەیەکی پێوانەیی کۆرۆنا: 1308

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٠٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٢٤٦ کەس چاکبوونەتەوە و ١٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen  | 22.10.2020 - نوێکردنەوە : 25.10.2020
هەرێمی کوردستان.. دووبارە ژمارەیەکی پێوانەیی کۆرۆنا: 1308

Arbil

هەولێر AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا، ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان لە میانی رۆژێکدا، بەرزترین ژمارە تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٠٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارە لە دهۆک بووە بە ٤٦٣ تووشبوو، ٤٢٤ لە هەولێر، ٣٣٥ لە سلێمانی، ٣٤ لە گەرمیان و لە پارێزگای هەڵەبجەیش ٥٢ تووشبوو تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٤٦ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ١٦٧ کەس، ١٣ کەس لە سلێمانی، ٣٨ کەس لە گەرمیان، سێ کەس لە دهۆک و لە هەڵەبجەیش ٢٥ کەس.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە حەوت کەس، پێنج کەس لە سلێمانی، دوو کەس لە هەولێر، دوو کەس لە گەرمیان و یەک کەسیش لە هەڵەبجە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٥٨٩ هەزار و ٧٠٣ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ٦٦ هەزار و ١٣١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.

لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٣٨ هەزار و ٨٠٧ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٥ هەزار و ٨١ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان دوو هەزار و ٢٤٣ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın