Arbil
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا تۆمارکردنی حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 ی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵە و بە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی کۆرۆنا پشکنینی تاقیگەیی بۆ ئەنجامدراوە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە.
وەک لە راگەیەنراوەکە ئاماژەی پێدراوە، تووشبووەکە دانیشتووی ناو شاری سلێمانیە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا ٣٩٢ تووشبوو، لەنێویاندا پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەیە و ٣٧٥ نەخۆش چاکبووەتەوە، و لەئێستادا تەنھا ١٢ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن