سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گەیشتە ئەمریکا
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ریشی سوناک بەسەردانێک گەیشتە ئەمریکا.
Istanbul
ئیستانبوڵ – AA
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ریشی سوناک بەسەردانێک گەیشتە ئەمریکا.
ریشی سوناک دوای ئەوەی لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووە لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی دەستبەکاربوو، ئەمە یەکەمجارە سەردانی ئەمریکا بکات.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "فڕۆکەکەم لە ئەمریکا نیشتەوە".
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ریشی سوناک لە تویتێکی دیکەدا رایگەیاندووە "کاتێک بیر لە ئەمریکا دەکەمەوە، بیر لە دەرفەت، پرۆژەکان و ئازادی دەکەمەوە، بۆیە پشکی بەریتانیا لەو بوارانەدا، بە گرنگ دەزانین".
ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا نووسیوویەتی "بەردەوام کارمان کردووە بۆ پاراستنی گەلەکەمان".
ریشی سوناک جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە بەریتانیا و ئەمریکا ھاوپەیمانێتییەک دروست بکەن، بۆ ئەوەی ئابووریی ھەردوو وڵات بپارێزێت.