دەستگیرکردنی کەسێک کە ویستبووی نامەی ژەهراوی بۆ ترەمپ بنێرێت
ئەو ژنەی کە ویستبووی نامەیەکی ژەهراوی بنێرێت بۆ کۆشکی سپی، دەستگیرکرا.
Ankara
واشنتۆن- AA
سێ بەرپرسی کۆشکی سپی کە نەیانویستوە ناویان ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێس-یان راگەیاندووە، رۆژی شەممە نامەیەک لەڕیی پۆستەوە ئاراستەی کۆشکی سپی کراوە، بەڵام بەرلە گەیشتنی لە پۆستەخانە پشکنینی بۆ کراوە، دەرکەوتووە نامەکە ژەهراوییە و تواندراوە لە ویلایەتی نیویۆرک سەر سنووری کەنەدا ئەو ژنە دەستگیر بکرێت کە نامەکەی ناردووە.
پۆلیسی کەنەدا ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە نامەکە لە کەنەداوە نێردراوە.
میدیاکانی ئەمریکا باس لەوە دەکەن کە ئەو نامەیە ژەهری کوشندەی "ریسین"ی پێوەبووە.
نووسینگەی لێکۆڵینەوەکانی فیدرالی"FBI" ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لێکۆڵینەویان لە نامەکە کردووە و لە ئەنجامی دوو پشکنیندا، دەرکەوتووە نامەکە ژەهری "ریسین"ی پێوە بووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن