New York
نیویۆرک – AA
نووسینگەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند سزا بەسەر حەوت کەس و شەش دامەزراوەی ئێرانی و چینیدا دەسەپێندرێت کە تۆڕێکیان پێک هێناوە بۆ کڕین بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە بەرنامەی مووشەکی بالیستیکیی ئێران.
لە راگەیەندراوێکدا، نووسینگەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی سزایان بەسەر ئەو کەس و دامەزراوانەدا سەپاندووە کە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەرنامەی مووشەکی بالیستیکیی ئێراندا.
بەم هۆیەوە سزا بەسەر حەوت کەس و شەش دامەزراوەی ئێرانی و چینیدا دەسەپێندرێت کە تۆڕێکیان پێک هێناوە بۆ کڕین بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە بەرنامەی مووشەکی بالیستیکیی ئێران.
لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە بۆ کڕینی ئەم جۆرە مووشەکە نووسینگەی بەرگریی ئێران لە چین کاری هەماهەنگی ئەنجام داوە، تیایدا هاتووە: "ئەمریکا پێداگیرە لە بەکارهێنانی تەواوی ئامرازەکان بۆ تێکدانی تۆڕەکانی کڕین(ی کەلوپەلی پەیوەندیدار بە بەرنامەی مووشەکی) ئێران و لە بەرامبەر ئەم جۆرە کارانەی ئێراندا لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانمان پێکەوە کار دەکەین".