ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠/تۆپی بالە.. خانمانی ئەمریکا میدالیای زێڕیان بەدەست هێنا
لە یاریی کۆتایی تۆپی بالەدا، خانمانی ئەمریکا بە ئەنجامی ٣-٠ سەرکەوتنیان بەسەر خانمانی بەڕازیلدا بەدەست هێنا و بوون بە خاوەنی میدالیای زێڕ.
Tokyo
تۆکیۆ - AA
لە کۆتا رۆژی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠دا، ئەمریکا میدالیای زێڕی لەسەر ئاستی خانمان بۆ تۆپی بالە بەدەست هێنا.
یاری کۆتاییدا کە لە یاریگای ئاریکا بەڕێوەچوو، خانمانی ئەمریکا بە ئەنجامی ٣-٠ سەرکەوتنیان بەسەر خانمانی بەڕازیلدا بەدەست هێنا و بوون بە خاوەنی میدالیای زێڕ.
ئەمریکا کە پێشتر لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادا، سێ میدالیای زیو و دوو میدالیای برۆنزی بەدەستهێناوە، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی خانمان بووە پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاد.
بەڕازیل کە لە پەکین ٢٠٠٨ و لەندەن ٢٠١٢دا، میدالیای زێڕی بردەوە لەم ئۆڵۆمپیادەدا، میدالیای زیوی بەدەست هێنا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن