کەرتی غەززە.. دەستپێکردنی هێرشی نوێی فڕۆکە و تۆپهاوێژەکانی ئیسرائیل
- فڕۆکە جەنگییەکان و یەکە تۆپهاوێژەکانی ئیسرائیل، هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە.

Gazze
کەرتی غەززە - AA
فڕۆکە جەنگییەکان و یەکە تۆپهاوێژەکانی ئیسرائیل، هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە.
بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە دەستکەوتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، بۆردومانی ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستی کەرتی غەززەیان کردووە.
باس لەوە کرا کەفڕۆکە جەنگییەکان پێگەکانی سەربە گرووپە بەرگریکارەکانی فەڵەستین و خانوویەکیان لە باکووری کەرتی غەززە بۆردومان کردووە.
لە بەشی باشووری کەرتەکەش خانوویەک کە پێشتر لە لایەن فڕۆکەکانەوە کرابووە ئامانج دووبارە بۆردومان کرایەوە، هەروەها یەکە تۆپهاوێژەکانیش تۆپبارانی چەند ناوچەیەکی غەززەی گەمارۆدراویان کرد.
ئیسرائیل، لە ١٠ی ئایارەوە تا ئێستا، هێرشی ئاسمانیی چڕ دەکاتە سەر کەرتی غەززە و، بەهۆی هێرشەکانيیەوە ١٣٩ فەڵەستینی شەهیدبوون کە ٣٩یان منداڵ و ٢٢یان ژنن، ٩٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن