هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو فەڵەستینییانەی لە غەززە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاریی بوون گیانلەدەستدانی ٢٧ کەسی لێکەوتەوە

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللەی سوپای ئیسرائیل لەو هاووڵاتیيە فەڵەستینییانەی لە باشووری کەرتی غەززە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون، ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
سوپای ئیسرائیل جارێکی دیکە لە کەرتی غەززە، کە کارەساتی مرۆیی تێدا دروستکردووە، هاووڵاتییە مەدەنییە فەڵەستینییەکانی کردە ئامانج کە ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو هاووڵاتيیە فەڵەستینییانەی چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون لە ناوچەی دابەشکردنی هاوکارییەکانی "ئەلعەلەم" لە شاری ڕەفەح، ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
هاوکات لە هێرشەکەدا زیاتر لە ٩٠ کەس برینداربوون، کە باری تەندروستی ژمارەیەکیان زۆر ناجێگیرە.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر فەڵەستینییەکان لە ناوەندەکانی دابەشکردنی هاوکاری لە غەززە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٧٩ کەس.
سوپای ئیسرائیل، لە ٢٧ی ئایارەوە، هێرش دەکاتە سەر ئەو ناوچانەی دابەشکردنی هاوکاری کە لەلایەن "دەزگای هاوکاری مرۆیی غەززە"وە کە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە ئاڕاستە دەکرێت و، لەژێر ناوی هاوکاری مرۆییدا دامەزراون.
هێزەکانی ئیسرائیل تەقە لەو هاووڵاتییە مەدەنیانە دەکەن کاتێک ڕوو لەو شوێنانەی دابەشکردنی هاوکاری دەکەن کە لەو ناوچەیە بەناو " ناوچەی پارێزراو" دامەزراون و خۆی دروستی کردوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن