ژيان

عێراق.. بەفر بارین لە بەغدا

- دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە کە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، بەفر لە شاری بەغدا و ژمارەیەک پاریزگای ناوەڕاست و باشوور باریووە.

11.02.2020 - نوێکردنەوە : 12.02.2020
عێراق.. بەفر بارین لە بەغدا

Baghdad

عێراق - AA

دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە کە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە بەفر لە شاری بەغدا و ژمارەیەک پاریزگای ناوەڕاست و باشوور باریووە.

بەرەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەفربارین شارەکانی بەغدا، بابل، کەربەلا، نەجەف و دیوانییەی گرتەوە کە ئەوەش یەکەمجارە دوای ١٢ ساڵ ئەوە روودەدات.

ئەوەش داوی ئەوە هات کە پلەکانی گەرما لە بەغدا و ژمارەیەک پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق زۆر دابەزین بە جۆریک گەیشتووەتە سفری ژێر سەدی.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری بەشی چاودێریکردن لە دەستەی کەشناسی عێراق، سەیف شەعبان لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، ئەو شەپۆلە سەرما و سۆڵەی کە عێراقی گرتووەتەوە، سبەی چوارشەممە کۆتایی دێت و کاریگەری نامێنێت.

دوێنێ و ئەمڕۆ بەهۆی کاریگەری ئەو سەرما و سۆڵە لەگەڵ بەفربارین کە ناوچەکەی گرتووەتەوە دەوامی فەرمی لە شاری مووسڵ کراوەتەوە پشوو.

بە هەمان شێوە ئەمڕۆ لەسەرجەم دامو دەزگا و فەرمانگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی سەرما و سۆڵە و سەختی ھاتوچۆکردن کراوەتە پشوو.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın