عێراق, کۆڤید- ١٩

گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی ڤایزەر بۆ عێراق

- یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە جۆری ڤایزەر لە ئەمریکاوە گەیشتە عێراق کە ٥٠ ھەزار دۆزە.

Zana Natık Kerem  | 11.04.2021 - نوێکردنەوە : 12.04.2021
گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی ڤایزەر بۆ عێراق

Arbil

ھەولێر ــ AA

یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە جۆری ڤایزەر لە ئەمریکاوە گەیشتە عێراق کە ٥٠ ھەزار دۆزە.

وەزیری تەندروستیی عێراق، حەسەن تەمیمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە ٥٠ ھەزار دۆز ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە جۆری ڤایزەر وەک قۆناغێکی یەکەم لە ئەمریکاوە گەیشتووەتە عێراق و گوتی:

"لە سبەی دووشەممەوە، ڤاکسینی ڤایزەر لە سەرجەم نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستیی بەردەست دەبێت".

وەزیری تەندروستیی عێراق، حەسەن تەمیمی باسی لەوەشکردووە کە ھەر ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠٠ ھەزار دۆز ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە جۆری سینۆفارم دروستکراوی چین دەگاتە عێراق.

ئەمەیش لە کاتێکدایە بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا، ٩١٨ ھەزار و ١٥٥ کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و لەو ژمارەیەش ١٤ ھەزار و ٦٧٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٠٩ ھەزار و ٦٦٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın