سەرکۆماری عێراق: "پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەکەمان ڕەت دەیکەنەوە"
سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرکۆماری ئیتاڵیا، سێرجیۆ ماتارێلا ڕایگەیاند کە بەکارھێنانی ئاسمان و خاکی عێراق لە ھەر ململانێیەکدا، ڕەت دەکەنەوە.
Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید ڕایگەیاند کە پێشێلکردنی سەروەریی، ھەروەھا بەکارھێنانی ئاسمان و خاکی عێراق لە ھەر ململانێیەکدا، ڕەت دەکەنەوە.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولـلەتیف ڕەشید لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەل سەرکۆماری ئیتاڵیا، سێرجیۆ ماتارێلا قسەی کردووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە کراوە و لەوبارەیەوە جەخت کراوەتە لەسەر ئەوەی کە پێویستە ھەوڵەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی چڕتر بکرێنەوە لەپێناو ھێورکردنەوەی دۆخە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، عەبدولـلەتیف ڕەشید جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پێشێلکردنی سەروەری، ھەروەھا بەکارھێنانی ئاسمان و خاکی عێراق لە ھەر ململانێیەکدا، ڕەت دەکەنەوە.
ھەروەھا سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی لەوەش کردووە کە لەبەرامبەردا سەرکۆماری ئیتاڵیا، سێرجێۆ ماتارێلا پاڵپشتی وڵاتەکەب ۆبۆ پاراستنی سەوەریی عێراق دووپات کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئیتاڵیا لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە دەکات، ھەروەھا جەختی لەوە کردووەتەوە کە گرنگە بە گفتوگۆ کۆتاییھێنان بەو شەڕ و گرژییەکان بھێندرێن کە ئێستا بوونەتە ھەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە.
