چەند هێرشێکی دڕۆنیی بۆ سەر هەولێر ئەنجامدرا
Arbil
هەولێر - AA
چەند دەنگێکی بەهێز لە هەولێر بیسترا و هاووڵاتییان لە سەرجەم گەڕەکەکان گوێبیستی دەنگی تەقینەوە بوون و ئەوەی بەدی کرا، تێکشکانی چەند دڕۆنێک بوو لە ئاسمانی هەولێر لەلایەن سیستەمی سی -ڕام و تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمیی لەبارەی هێرشەکەوە نيیە.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ چەند هێرشێکی دیکەی دڕۆنیی کرابووە سەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەولێر.
بەپێی زانیارییەکان لەوەتەی ۲۸ ی شوباتەوە، هەرێمی کوردستان بە نزیکەی ٣٠٠ دڕۆن و مووشەک هێرشی کراوەتەسەر کە ٢٥٠ هێرشیان بۆسەر هەولێر و ٥٠ هێرشیش بۆ سەر پارێزگاکانی دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجەبووە و بەهۆیەوە شەش کەس گیانییان لەدەستداوە و ٣٣ کەسیش برینداربوونە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
