Heman Hussein Yaseen
02 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2024
ھەولێر - AA
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر خرایە خوارەوە.
دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان- عێراق بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، کاتژمێر: ٩:٥٢، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر کرابوو، تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە کە ھەفتەی ڕابردوو حکوومەتی ھەرێم بڵاویکردەوە کە لە رێگای دوو درۆنی بۆمبڕێکراوەوە ھێرشکراوەتە سەر ھێزی پێشمەرگە لە سنووری پیرمام - ھەولێر و ئەمەش کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیشی لێکەوتەوە و حکوومەتی عێراقیش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم رووداوە پێکھێناوە.