عێراق

دەستەی حەشدی شەعبی: "تا ئێستا لە ھێرشەکانی سەر بارەگاکانمان لە عێراق ٢٧ چەکدارمان کوژراون"

Zana Natık Kerem  | 12.03.2026 - نوێکردنەوە : 12.03.2026
دەستەی حەشدی شەعبی: "تا ئێستا لە ھێرشەکانی سەر بارەگاکانمان لە عێراق ٢٧ چەکدارمان کوژراون"

Arbil

ھەولێر ــ AA

دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە لە میانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا تا ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، ٣٢ ھێرشیان کردووەتە سەر بارەگانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک، ئەنبار، نەینەوا، سەڵاحەددین، واست و بابل و لە ئاکامدا، ٢٧ چەکداری حەشد کوژراون و ٥٠ی دیکەیش برینداربوون.

دەستەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەتۆندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە ئاسمانییانە دەکەن کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کراونەتە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق و ڕاگەیاندووە: "ھێرشەکانی سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی، پێشێلکردنێکی مەترسیداری سەروەریی و دامەزراوە فەرمییە ئەمنییەکانی عێراقن".

کە لە میانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا تا ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، ٣٢ ھێرشیان کردووەتە سەر بارەگانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک، ئەنبار، نەینەوا، سەڵاحەددین، واست و بابل و لە ئاکامدا، ٢٧ چەکداری حەشد کوژراون و ٥٠ی دیکەیش برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە تەنھا لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نۆ چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و ١٠ی دیکەیش برینداربوون.

دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیاندراوەکەدا، جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەشێکن لە سیستەمی ئەمنی عێراق و دووپاتی کردوووتەوە کە بە تەواوی پابەندن بە فەرمانەکانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق و ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەرکەکانیان بە ھەماھەنگی ڕاستەخۆ لەگەڵ فەرماندەیی ئەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، جێبەجێ دەکەن.

داواشی لە سەرجەم ھێزە سیاسییەکان کردووە کە ھەڵوێستێکی توند و نیشتمانیی نیشان بدەن لە ھەمبەر وەستانی ھێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی و ھێزە ئەمنییەکان، چونکە ئەو ھێرشانە زیان بە سەروەریی و شکۆی ھێزە ئەمنییەکان دەگەیەنێت.

ھەروەھا دەستەی حەشدی شەعبی ڕاشیگەیاندووە کە خوینی چەکدارە کوژراوەکانیان بە ھەدەر ناچن و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ھێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر بارەگاکانیان لە ناوچەکانی عێراق، نابنە ڕێگر لە بەردەم چەکدارانی حەشدی شەعبی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بۆ پاراستنی عێراق.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın