عێراق

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: "حکوومەتی عێڕاق نێردە دیپلۆماسییەکان بپارێزێت"

Heman Hussein Yaseen  | 14.03.2026 - نوێکردنەوە : 14.03.2026
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: "حکوومەتی عێڕاق نێردە دیپلۆماسییەکان بپارێزێت"

Arbil

هەولێر -AA

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە ئەمڕۆ کرایە سەر کۆنسوڵخانەی ئیماڕات لە هەولێر و داوایشی لە حکوومەتی عێراق کرد کە ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان جێبەجێ بکات.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان-عێراق لەم بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە ئەمڕۆ شەممە کرایە سەر کۆنسوڵخانەی گشتی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر و بەهۆیەوە دوو پاسەوان بریندار بوون و زیان بە باڵەخانەی کۆنسوڵخانەکە گەیشت”.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وێڕای هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان، دووپاتی کردووەتەوە کە پێویستە حکوومەتی عێراق ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان جێبەجێ بکات و، ڕێگریی لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە بكات و ئەنجامدەرانی بدۆزێتەوە و سزایان بدات، تا چیتر ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی وڵات نەکەونە مەترسییەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın