عێراق

هێرشێكی داعش لە رومادی كوژرانی چەكدارێكی حەشدی هۆزەكانی لێكەوتەوە

لە ئاكامی هێرشێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆسەر خاڵێكی حەشدی هۆزەكان لە رۆژئاوای شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار، یەك چەكداری حەشدی هۆزەكان كوژرا.

Zana Natık Kerem   | 28.10.2020
هێرشێكی داعش لە رومادی كوژرانی چەكدارێكی حەشدی هۆزەكانی لێكەوتەوە

Arbil

ئەنبار ــ AA

لە ئاكامی هێرشێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆسەر خاڵێكی حەشدی هۆزەكان لە رۆژئاوای شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار، یەك چەكداری حەشدی هۆزەكان كوژرا.

ئەفسەر لە پۆلیسی ئەنبار، نەقیب ئەحمەد دلێمی لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە ژمارەیەك تیرۆریستی داعش، هێرشیانكردووەتە سەر خاڵێكی حەشدی هۆزەكان لە ناحیەی محەمەدی رۆژهەڵاتی قەزای هیت رۆژئاوای شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار.

ئەحمەد دلێمی باسی لەوەشكرد كە لە ئاكامی هێرشەكەدا، یەك چەكداری حەشدی هۆزەكان كوژراوە و یەكێكی دیكەیش برینداربوو.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın