عێراق

لە ھەولێر یادی ١٥ی تەمووز ڕۆژی دیموکراسی و یەکڕیزیی نیشتمانیی کرایەوە

Bekir Aydoğan  | 15.07.2025 - نوێکردنەوە : 16.07.2025
لە ھەولێر یادی ١٥ی تەمووز ڕۆژی دیموکراسی و یەکڕیزیی نیشتمانیی کرایەوە

Arbil

هەولێر - AA

بە بۆنەی ڕۆژی دیموکراسیی و یەکڕیزیی نیشتمانیی ١٥ی تەمووز، کۆنسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە هەولێر، چالاکییەکی بۆ یادکردنەوەی شەهیدان ڕێکخست.

لەو چالاکییەدا کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، تیایدا کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر، ئەرمان تۆپچو و بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، نوێنەرانی دەزگا و کۆمپانیا تورکییەکانی هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بەشدار بوون.

چالاکییەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی ١٥ی تەمووز و خوێندنی سروودی نیشتمانیی دەستی پێکرد و، بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز بەردەوام بوو.

لە چالاکییەکەدا پێشانگایەک لە وێنەکانی شەوی ١٥ی تەمووز کە لەلایەن پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە تۆمار کراون، نمایش کرا.

کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر تۆپچو، لە گوتارێکیدا کە لە چالاکییەکەدا پێشکەشی کرد، ڕایگەیاند: "ئێمە گەلێکین عاشقی سەربەخۆیی و ئازادین. بنەمای مێژووی هەزاران ساڵەمان و نەریتی دەوڵەتمان ئەم هەڵوێستەیە. نۆ ساڵ لەمەوبەر، ئێوارەی ڕۆژی ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦، ئەو خەباتەی کە بە ڕێبەرایەتی بەڕێز سەرکۆمار دژی هەوڵی کودەتا ئەنجامماندا، نموونەیەکی شانازی و نوێی ئەم هەڵوێستەیە لە مێژوودا".

تۆپچو ئاماژەی بەوە کرد، فەتۆ کە تۆڕێکی نێودەوڵەتیی تیرۆر و تاوان و سیخوڕییە و، ڕایگەیاند: "لەبەرامبەر ئەم هەوڵە قێزەونەی کودەتادا کە بە دانپێدانانی ناو ڕێکخراوەکە دەرکەوت لەلایەن فەتۆوە ئەنجامدراوە، ئێمە وەک هاووڵاتی و پۆلیس و سەرباز و هەواڵگریی، بەکورتی هەموو گەل، بەرگرییەکمان لە وڵات کرد کە نموونەی لە جیهاندا کەمە. بێگومان ئەو ڕۆژە گەلەکەمان تەنیا نەبوو. کەسەکانمان وەک ئێوە لە دەرەوەی وڵات، دۆست و برایانمان کە دڵیان بۆ تورکیا لێدەدات، بووین بە یەک دڵ. هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، کفری، دهۆک و زاخۆ لەناو ئەمانەدان".

گوتیشی: "ئەم خەباتە کۆتایی هاتووە؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر. وەک ئەوەی بەڕێز وەزیری دەرەوەمان، هاکان فیدان لە یەکەم گوتاری ١٥ی تەمووزدا دوای دەستبەکاربوونی گوتی بەردەوام دەبین لە بەرتەسککردنەوەی جیهان لە فەتۆ. خەباتەکەمان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئەم ڕێکخراوە تاریکە بە تەواوی بنبڕ دەکرێت".

لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا پێشانگایەکی وێنە سازکرا کە تێیدا ئەو وێنانەی لە شەوی ١٥ی تەمووزدا لەلایەن پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە چرکێندرابوون، نمایش کرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın