عێراق گرێبەستی کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی پەسەند کرد
- ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەمەزاندی نیشاندا لەسەر گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و دابینکردنی ھەموو پێداویستییەکانی بۆ بەھێزکردنی تواناکانی سوپای وڵاتەکەی.
Arbil
ھەولێر ــ AA
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گرێبەستی کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی پەسەند کرد، ئەوەیش بەپێی ئەو پلانە کە لە لایەن وەزارەتی بەرگرییەوە پێشکەش کراوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامدا.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا ڕەزامەندی نیشاندراوە لەسەر گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و دابینکردنی ھەموو پێداویستییەکانی بۆ بەھێزکردنی تواناکانی سوپای عێراق، ئەوەیش بەپێی ئەو پلانە کە لە لایەن وەزارەتی بەرگرییەوە پێشکەش کراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تەرخان کرابوو بۆ تاوتوێکردنی دۆخی دارایی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و لەوبارەیەوە بڕیاری دا کە وردبینی لە کەمکردنەوەی خەرجییەکانی وەزارەتەکاندا بکرێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان کراوە و لەوبارەیەوە سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی، کورتەیەکی لەبارەی دۆخەکەوە پێشکێش کردووە و بڕیاردراوە ھەماھەنگی لەنێوان دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی و سەربازییەکاندا بکرێت، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا و لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دۆخەکە، گەشتەکان دەستپێبکەنەوە.
دوای دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژبە ئێران لە ٢٨ی مانگی شوباتی ڕابردووەوە، عێراق کایەی ئاسمانییەکەی بە ڕووی گەشتەکانی ھاتن و چوون داخست.
