شەقامەکانی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر داخران
- پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو: "هەموو شەقامەکانی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داخران و دەنگی فڕۆکە لە ئاسمانی هەولێر دەبیسترێت".

Arbil
هەولێر AA
چەند مووشەکێک لە شوێنێکی نادیارەوە ئاڕاستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کران و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ هاووڵاتی برینداربوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان مووشەکەکان نزیکهی ههشت مووشهك بوون و، بەپێی راگەیەنراوی دژەتیرۆری کوردستان "دوو مووشەکیان لەنێو فرۆکەخانەی هەولێر کەوتوونەتە خوارەوە و موشەکێکیشیان بەسەر ئاسمانی فرۆکەخانەدا تێپەڕیوە".
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "یەکێک لە مووشەکەکان لە گەڕەکی وەزیران کەوتووەتە خوارەوە و ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی هاووڵاتیان زیانیان پێگەیشتووە، مووشەکێکیش لە نزیک کۆنسوڵخانەی چین کەوتەخوارە و بەهۆیەوە هاووڵاتییەک برینداربووە، موشەکێک لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولیر کەوتووەتە خوارەوە بەهۆیەوە دوو کرێکاری ئاوارەی سووریی برینداربوون".
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو راشیگەیاند: "هێزە ئەمنییەکانی هەولێر هەموو ئەو شەقامانەیان داخستووە کە نزیکن لە فڕۆکەخانەی هەولێر و دەنگی فرۆکەش لە ئاسمانی هەولێر دەبیسترێت".
لە ئێستادا هێزێکی زۆری ئەمنیی لەنێو شاری هەولێر و لەنزیک شوێنی کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکان بڵاوەیان پێکراوە و بڕیاریش وایە کەمێکی دیکە ئاسایشی گشتیی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێک لەسەر رووداوەکە بڵاوبکەنەوە.
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەفەرمی شوێنی ئاراستەکردنی موشەکەکان و سەرچاوەکەی دیار نییە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی گشتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەن بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ئاراستەکردنی موشەکەکان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن