عێراق, کۆڤید- ١٩

بە فەرمانی مەسرور بارزانی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی پارێزگای دھۆک تەرخانکرا

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنای نوێ، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی و پارێزگای دھۆک تەرخانکرا"

Sarmand Hameed  | 05.08.2020 - نوێکردنەوە : 09.08.2020
بە فەرمانی مەسرور بارزانی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی پارێزگای دھۆک تەرخانکرا

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنای نوێ، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی و پارێزگای دھۆک تەرخانکرا.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژە بەوە دراوە کە تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ تەندروستی دهۆک بەشێکە لە بوودجەی فریاکەوتنی حکوومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.

جێی ئاماژەیە، لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سنووری پارێزگای دهۆک رووی لە هەڵکشان کردووە و بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا ٨٠١ کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە کە لەنێویاندا شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و ٣٧٦ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ٤١٩ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın