خێزانێک کە لە چەمی باکرمان لە ناو ئاودا گیریان خواردبوو ڕزگار کران
Dahuk
دهۆک - AA
بەرگریی شارستانی ئاکرێ فریای ئۆتۆمبێلێک کەوتن کە بە هۆی بەرزبوونی ئاستی ئاوی ڕووباری خازر، لە ناو ئاوەکەدا گیریان خواردبوو و گیانی دانیشتووانی لە مەترسی دابوو.
ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێن بووەتە هۆی هەستانی ئاو و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروست کردووە.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی ئاكرێ عه‌قید ئیبراهیم فه‌ریق بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگه‌یاند، "كاتژمێر ١٢:٤٠ خوولەک هێزه‌كانی به‌رگریی شارستانی ئاگادار کرانەوە كرا له ڕووباری خازر لای چه‌می باكرمان سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ، ئۆتۆمبێڵێك به سه‌رنشینه‌کانییەوە كه خێزانێك بوون (ئافره‌تێك، پیاوێك و دوو منداڵ)، له‌ناو ئاوه‌كه‌دا گیریان خواردووە".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی ئاكرێ گوتیشی، "به‌په‌له دوو تیمی به‌رگریی شارستانی و پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی ئاكرێ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه له ده‌ڤه‌ری باكرمانی سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ".
عه‌قید ئیبراهیم فه‌ریق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، "دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر و به هاوكاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه، خێزانه‌كه به سه‌لامه‌تی له‌گه‌ل ئۆتۆمبێڵه‌كه‌یان ڕزگار كران".
