تەندروستی سلێمانی دۆخی 'ئەوپەڕی ئامادەباشی' ڕادەگەیەنێت
Arbil
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە هۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی باران و لافاو، دۆخی 'ئەوپەڕی ئامادەباشی' لە سەرانسەری پارێزگاکەی ڕادەگەیەنێت.
لە ڕاگەیاندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە کە مەبەستی پاراستنی گیانیان لەو شەپۆلە بەهێزەی باران و لافاوە کە ڕووی لە ناوچەکەیان کردووە، دۆخی 'ئەوپەڕی ئامادەباشی' لە سەرانسەری پارێزگاکە ڕاگەیاندووە.
هاوکات، سەنتەری فریاگوزاری سلێمانیش داوای لە هاووڵاتییان کردووە کە لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.
پارێزگاری سلێمانیش ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەر بوونی هەر دۆخێکی نەخوازراو، هاووڵاتییان پەیوەندی بە ژمارەی ١٠٠ بکەن.
هاوکات قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە، بە هۆی لافاوەوە دوو هاووڵاتی لە قەزاکەیان گیانی لەدەستداوە و شەش هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.
ڕاشگەیاندراوە کە سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە ئەرکدان بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتیان.
