عێراق

بۆردومانکردنی داعش لە دیالە رۆژھەڵاتی عێراق

- لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق، تیرۆریستێکی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە کوژرا.

Zana Natık Kerem   | 27.02.2021
بۆردومانکردنی داعش لە دیالە رۆژھەڵاتی عێراق

Arbil

ھەولێر ــ AA

لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق، تیرۆریستێکی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە کوژرا.

بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویانکردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا بە ھەماھەنگیی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، حەشارگەیەکی داعشیان لە سنووری ناوچەی ئیسڵاح سەربە ناحیەی جەلەولا باکووری پارێزگای دیالە بۆردومانکردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، وێرای خاپوورکردنی حەشارگەکە، ھەروەھا تیرۆریستێکی داعشیش کوژراوە.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın