توركيا

دەستگیرکردنی ٤١ گومانلێکراو لە ئۆپەراسیۆنی بۆزدۆغان-٣٤دا بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستيی داعش

Cankut Taşdan  | 01.05.2024 - نوێکردنەوە : 01.05.2024
دەستگیرکردنی ٤١ گومانلێکراو لە ئۆپەراسیۆنی بۆزدۆغان-٣٤دا بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستيی داعش

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆزدۆغان-٣٤دا٤١ گومانلێکراوی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستيی داعش دەستگیرکراون.

یەرلیکایا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە کە سەرۆکایەتی هەواڵگریی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش، بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لە ١٢ پارێزگادا لەوانەیش بۆڵو، ئەسکیشەهیر، ئیستانبوڵ، کرککالە، کلیس، کۆجائەلی، نەوشەهیر، ساکاریا، غازی عەنتاب، شانڵیورفا، دوزچە و مانیسا ئۆپەراسیۆنی بۆزدۆغان-٣٤یان کردووەتە سەر ڕێکخراوی تیرۆریستيی داعش و ٤١ گومانلێکراویان دەستگیرکردووە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا یەرلیکایا باسی لەوەیش کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک دەمانچەی بێمۆڵەت، ژمارەیەکی زۆر ئامێری دیجیتاڵی و بڕێکی زۆر دراوی بیانی و لیرەی تورکیدا و گوتی: "دەستخۆشی لە پۆلیسە قارەمانەکانمان دەکەم کە ئۆپەراسیۆنەکانیان ئەنجامدا. خودا سەرکەوتوویان بکات، نزای گەلەکەمان لەگەڵ ئێوەیە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın