توركيا

دەستگیرکردنی ٥٨ گومانلێکراو لە ئۆپەراسیۆنی بۆزدۆغان-٣٣دا کە لە ١١ پارێزگا بەڕێوەچوو

İsa Toprak  | 30.04.2024 - نوێکردنەوە : 30.04.2024
دەستگیرکردنی ٥٨ گومانلێکراو لە ئۆپەراسیۆنی بۆزدۆغان-٣٣دا کە لە ١١ پارێزگا بەڕێوەچوو

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد لە ئۆپەراسیۆنی بۆزدۆغان-٣٣دا کە هاوکات لە ١١ پارێزگا بەڕێوەچووە بۆ سەر ئەو کەسانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا پروپاگەندە بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستیی دەکەن، زانیاری هەیە لە ناو ڕێکخراوەکەدا چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئامادەکارییدا بوون لە یەکی ئایار ڕۆژی کرێکاراندا چالاکی هاندان ئەنجام بدەن، ٥٨ گومانلێکراو دەستگیرکراون.

یەرلیکایا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە بە هەوڵی زۆری هێزە ئەمنییەکان، لە پێناو ئارامیی و یەکێتیی و پێکەوەیی گەلدا هەتا لەچالاکی خستنی دوایین تیرۆریست پێداگرانە بەردەوام دەبن لەسەر خەبات.

عەلی یەرلیکایا باسی لەوە کرد کە لە پارێزگاکانی ئیستانبوڵ، دیاربەکر، ئادانا، ئەنتاڵیا، بیلەجیک، ماردین، باتمان، موغڵا، مووش، شانڵیورفا و وان لە یەک کاتدا ئۆپەراسیۆنی بۆزدۆغان-٣٣یان کردووەتە سەر ئەو کەسانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا پروپاگەندە بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستیی دەکەن، زانیاری هەیە لە ناو ڕێکخراوەکەدا چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئامادەکارییدا بوون لە یەکی ئایار ڕۆژی کرێکاراندا چالاکی هاندان ئەنجام بدەن و، تیایاندا ٥٨ گومانلێکراویان دەستگیرکردووە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا یەرلیکایا، باسی لەوە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیراوە بەسەر پێنج دەمانچەی بێ مۆڵەت، سێ چەکی ڕاو، چەکێکی جۆری AK-47 و ژمارەیەکی زۆر ئامێری دیجیتاڵیدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن