سياسەت, عێراق

کۆمیسیۆن: "ھیچ پارتێک داواکاری کشانەوەی پێشکەش نەکردووە"

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق: "تا ئێستا ھیچ پارتێک داواکاریی بۆ کشانەوە لە ھەڵبژاردنەکان، پێشکەش نەکردووە".

Zana Natık Kerem  | 10.05.2021 - نوێکردنەوە : 15.05.2021
کۆمیسیۆن: "ھیچ پارتێک داواکاری کشانەوەی پێشکەش نەکردووە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە تا ئێستا ھیچ پارتێک، داواکاریی بۆ کشانەوە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران، پێشکەش نەکردووە.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، جومانە غەلای لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، ھیچ پارتێک لەو پارتانەی کە خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەدا لە کۆمیسیۆن تۆمارکردووە، داواکاری کشانەوەیان لە پڕۆسەکە پێشکەش نەکردووە.

پێشتر جومانە غەلای رایگەیاندبوو کە ١٢٦ قەوارەی سیاسیی بە ھەزار و ٦٣٤ کاندید و ٢٢ ھاوپەیمانی بە ھەزار و دوو کاندید، ھەروەھا ٨٨٧ کەسی سەربەخۆ خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەدا تۆمارکردووە.

چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا ٢٥ ملیۆن و ١٣٩ ھەزار و ٣٧٥ دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın