سياسەت

پلاسخارت: "گفتوگۆی بنیاتنەر تاکە رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا"

نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر رایگەیاند کە گفتوگۆیەکی بنیاتنەر تاکە رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە سەرچاوە سرووشتییەکان و بوودجە و مافە تایبەتییەکان.

Abdullah Abdulmanaf Shukur  | 26.08.2020 - نوێکردنەوە : 27.08.2020
پلاسخارت: "گفتوگۆی بنیاتنەر تاکە رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا"

Arbil

ھەولێر - AA

نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر رایگەیاند کە گفتوگۆیەکی بنیاتنەر تاکە رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە سەرچاوە سرووشتییەکان و بوودجە و مافە تایبەتییەکان.

نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، گوتەیەکی پێشکەش کرد.

پلاسخارت باسی لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند "گفتوگۆیەکی بنیاتنەر تاکە رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە سەرچاوە سرووشتییەکان و بوودجە و مافە تایبەتییەکان".

پلاسخارت راشیگەیاند "گرژییەکانی ئەمدواییەی ناوچە سنوورییەکانی عێراق-تورکیا جێی نیگەرانییەکەی گەورەیە" و گوتی: "بەردەوامین لەھاندانی ھەردوو وڵات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەمیانی گفتوگۆ وھاوکارییەکان لەگەڵ رێزگرتنی تەواو لە سەروەری نیشتیمانی".

پلاسخارت باسی لە رێککەوتنی سەرەتایی نێوان حکوومەتی فیدڕالی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد و گوتی: "ھەردوو لایەن رێککەوتنێکی سەرەتاییان ئەنجامداوە، بەتایبەتی رێککەوتن لەسەر پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، کارێکی ئەرێنییە و پیشوازی لێدەکەین".

نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت ئاماژەی بەوەدا کە ئەو لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا راپۆرتێکی لەبارەی قۆناغی دەستپێکردنی چاکسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە ھەرێمی کوردستان کردووە و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمە گرنگییەکی زۆری ھەیە.

پلاسخارت باسی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق کرد و گوتی "دەبێت کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان پتەو بکرێت و لەژێر فشارە سیاسییە بەردەوامەکان دەرباز بکرێت".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın