سياسەت, عێراق

عەبدولـلەتیف ڕەشید و نوری مالیکی پرسی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد

- سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید و سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی بەھێزکردنی ھەوڵە نیشتمانییەکان و گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.

Zana Natık Kerem  | 02.12.2025 - نوێکردنەوە : 02.12.2025
عەبدولـلەتیف ڕەشید و نوری مالیکی پرسی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید و سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی پرسی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نوری مالیکی پێشوازی کردووە لە عەبدولـلەتیف ڕەشید.

ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی لە عێراق تاوتوێ کراوە.

باسی لەوەش کردەوە کە لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی پرسی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و لەوبارەیەوە ھەردوولا جەختیان کردووەتەوە لەسەر گرنگی بەھێزکردنی ھەوڵە نیشتمانییەکان و گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın