جيهان

کۆميسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند پشتیوانی دووقۆڵی بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت

Selen Valente Rasquinho  | 10.09.2025 - نوێکردنەوە : 11.09.2025
کۆميسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند پشتیوانی دووقۆڵی بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

برۆکسل - AA

سەرۆکی کۆميسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لایەن ڕایگەیاند، کۆميسیۆن پشتیوانی دووقۆڵی بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت و پێشنیاری سزا دەکات لە بارەی بەشە بازرگانییەکانی ڕێککەوتننامەی هاوبەشی و وەزیرە توندڕەوەکان.

لە گوتاری ساڵانەی "دۆخی یەکێتیی"دا لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی ئەورووپا لە ستراسبۆرگ، ڤۆن دێر لایەن باسی لە دۆخی غەززە کرد.

ڤۆن دێر لایەن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕووداوەکانی غەززە ویژدانی جیهانی هەژاندووە و، ڕایگەیاند: "ئەو کەسانەی لەکاتی سواڵکردنی خواردندا دەکوژرێن، ئەو دایکانەی کۆرپەی بێ گیانەکانیان لە ئامێز گرتووە. ئەم دیمەنانە بە تەواوی واتا کارەساتن. لەبەرئەمە دەمەوێت بە پەیامێکی زۆر ڕوون دەست پێبکەم: هەرگیز قەیرانی دەستکرد نابێتە چەکێکی جەنگ. پێویستە لە پێناو منداڵان، لە پێناو مرۆڤایەتییدا ئەمە ڕابگیرێت".

گوتیشی: "ئەمانەمان بینی کە حکوومەتی فەڵەستین لە ڕووی داراییەوە خنکێندراوە و، پلانەکانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی E1 کە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو بە ئاسانی لە قودسی ڕۆژهەڵات جیا دەکاتەوە، هەروەها کردە و لێدوانە توندوتیژییەکانی توندڕەوترین وەزیرەکانی حکوومەتی ئیسرائیل".

ڤۆن دێر لایەن هەموو ئەمانەی بە هەوڵێکی ئاشکرا بۆ تێکدانی چارەسەری دوو دەوڵەتی ناوزەند کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە زۆرێک لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا سزای خۆیان ڕاگەیاندووە و ڕێوشوێنیان گرتووەتەبەر.

هەروەها ڤۆن دێر لایەن ئاماژەی بەوە کرد پێشنیاری کۆمسیۆن بۆ ڕاگرتنی بەشێک لە بەشداری کردنی ئیسرائیل لە بەرنامەی هۆریزۆن یوروپ "Horizon Europe" ڕێگری لێکراوە، چونکە لە وڵاتانی ئەندام زۆرینەی بەدەستنەهێناوە و، ڕایگەیاند: "پێویستە بەسەر ئەمەدا زاڵ بین. ناتوانین ڕێگە بدەین ئیفلیج ببین، لەبەرئەمە کۆمەڵێک ڕێوشوێن پێشنیار دەکەم بۆ دیاری کردنی ڕێگایەک بۆ بەرەوپێشچوون. سەرەتا کۆميسیۆن هەموو ئەو شتانە دەکات کە دەتوانێت بە تەنیا ئەنجامیان بدات. پشتیوانی دووقۆڵیمان بۆ ئیسرائیل ڕادەگرین. سزاکان بۆ وەزیرە توندڕەوەکان و نیشتەجێکارە توندوتیژەکان پێشنیار دەکەین. هەروەها ڕاگرتنی بەشێک لە ڕێککەوتننامەی هاوبەشی لەسەر پرسەکانی پەیوەست بە بازرگانی پێشنیار دەکەین".

گوتیشی: "مانگی داهاتوو 'گرووپی بەخشەرانی فەڵەستین' دادەمەزرێنین، لەنێویاندا ئامڕازێکی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە. ئەمە هەوڵێکی نێودەوڵەتی دەبێت لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییەکان و ئەو وزەیەی کە کۆنفرانسی نیویۆرک خستیەڕوو کە لەلایەن فەڕەنسا و سعوودیە ڕێکخرابوو، زیاتر دەکات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın