کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر نەخشەی پلاندانانی ناوچەی دەریایی یۆنان
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئۆنجو کەچەلی کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر نەخشەی پلاندانانی ناوچەی دەریایی یۆنان، کە لە پلاتفۆرمی پلاندانانی ناوچەی دەریایی کۆميسیۆنی ئەورووپا (DMP) نوێ کراوەتەوە و ناوچەکانی دەسەڵاتی دەریایی تورکیا پێشێل دەکات و، ڕایگەیاند: "تورکیا "ئەم هەوڵە نایاسایییە ڕەت دەکاتەوە".
لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی، کەچەلی پۆستێکی سەبارەت بە نەخشەی پلاندانانی ناوچەی دەریایی یۆنان کە لە پلاتفۆڕمی DMPی یەکێتیی ئەورووپا تۆمارکراوە، بڵاوکردەوە.
لە پۆستەکەیدا کەچەلی ئاماژەی بەوە کرد یۆنان بەردەوامە لە پشتگوێخستنی بنەما سەرەکییەکانی یاسای دەریایی نێودەوڵەتیی و، ڕایگەیاند: "ڕوون و ئاشکرایە هەوڵ دەدات لە ڕێگای بەکارهێنانی نەخشەی DMPەوە ناوچەی ئابووریی تایبەتی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بسەپێنێت، کە بە فەڕمی ڕاینەگەیاندووە".
گوتیشی: "وڵاتەکەمان ئەم هەوڵە نایاساییە ڕەت دەکاتەوە".
