ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەرزبووەوە بۆ ١٥ کەس
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە کوژران، بەرزبووەوە بۆ ١٥ کەس.

Gazze
غەززە ــ AA
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە کوژران، بەرزبووەوە بۆ ١٥ کەس.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای ھێرش زنجیرەیەک ھێرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە.
شایتەحاڵەکان باسیان لەوەش کرد کە لە میانی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک فەڵەستینی لە بەردەم ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆیییەکان، ھەروەھا ژمارەیەک خانوو و کەمپی ئاوارە فەڵەستینییەکان لە چەند ناوچەیەکی باکوور، ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.
ھاوکات چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە کوژران، بەرزبووەتەوە بۆ ١٥ کەس و ژمارەیەک فەڵەستینی دیکەش برینداربوون.