جيهان

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: "ئەگەری ھەیە دۆناڵد ترەمپ تەڵەیەکی ھاوشێوەی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بۆ ئێرانییەکان دابنێت"

ڕۆژنامەی "یەدیعووت ئەحرەنووت" بڵاویکردەوە کە ئەگەری ئێران لەھەمبەری بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەرمی نیشان بدات، بەڵام بەھیچ شێوەیەک سازش لەسەر بەرنامەی مووشەکە بالیستییەکەی ناکات.

Zein Khalil  | 29.01.2026 - نوێکردنەوە : 29.01.2026
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: "ئەگەری ھەیە دۆناڵد ترەمپ تەڵەیەکی ھاوشێوەی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بۆ ئێرانییەکان دابنێت"

Quds

قودس ــ AA

ڕۆژنامەی "یەدیعووت ئەحرەنووت" بڵاویکردەوە کە ئەگەری ھەیە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تەڵەیەکی ھاوشێوەی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بۆ ئێرانییەکان دابنێت.

ڕۆژنامەکە شیکارییەکی ڕۆژنامەنووسی ئیسرائیل، ئیتمار ئیخنەری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە: "دۆناڵد ترەمپ لەم چەند کاتژمێری ڕابردوودا، گوتارەکانی دژبە ئێران توندتر کردووە، سەرەڕای ئەوەی بەردەوام داوای دانوستان دەکات".

باسی لەوەش کردووە کە ئەگەری ھەیە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تەڵەیەکی ھاوشێوەی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بۆ ئێرانییەکان دابنێت.

ئاماژەی یەوەشداوە کە ئەگەر ئێران لەھەمبەری بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەرمی نیشان بدات، بەڵام بەھیچ شێوەیەک سازش لەسەر بەرنامەی مووشەکە بالیستییەکەی ناکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın