جيهان

پەیوەندی تەلەفۆنی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان

سەرکۆمار ئەردۆغان، لەسەر داوای سەرکۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجام دا.

Emrullah Cesur  | 10.03.2026 - نوێکردنەوە : 10.03.2026
پەیوەندی تەلەفۆنی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لەسەر داوای سەرکۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجام دا و پێی ڕاگەیاند کە، بە دروستی نازانێ کە هێرشی نایاسایی ئێران ببێتە هۆی هێرشکردنی ئێران بۆ سەر وڵاتانی برای دراوسێ و ئەوە دەبێ کۆتایی پێ بێت.

فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە، سەرکۆمار ئەردۆغان، لەسەر داوای سەرکۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجام دا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند کە، پێویست بە کرانەوەی دەرگای دیپلۆماسی هەیە و تورکیا بۆ دەستەبەرکردنی ئەو ئامانجە، هەموو هەوڵی خۆی بەگەڕ دەخات. بە دروستی نازانێ کە هێرشی نایاسایی ئێران ببێتە هۆی هێرشکردنی ئێران بۆ سەر وڵاتانی برای دراوسێ و بە پێچەوانەوە بە ئامانجگرتنی وڵاتانی برا هیچ سوودێکی بۆ هیچ لایەک نابێت و پێویستە ئەوە کۆتایی پێ بێت.

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند کە تورکیا لە کاتێدا بێ لایەنە، کەوتووەتە ژێر کاریگەری نەرێنی پێکدادانەکان و بەهەر هۆکارێک بێت ناکرێت کایەی ئاسمانییەکەی پێشێل بکرێت، تورکیا بۆ ئەم مەبەستە هەموو ڕێکارێکی پێویست دەگرێتە بەر.

سەرکۆمار ئەردۆغان بەداخبوونی خۆی بۆ کوژرانی بە تایبەتی ئەو منداڵانەی کە لە میانی هێرش بۆ سەر قوتابخانەیەک لە میناب، پارێزگای هورموزگان دەبڕی و دووبارە سەرەخۆشی خۆی بە بۆنەی کوژرانی ڕابەری ئێران عەلی خامنەیی دەربڕی و هاوکات هیوای خواست کە هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی وەک ڕابەری نوێ، بتوانێت یارمەتیدەری ئاشتی لە ناوچەکە بێت.

سەرکۆماری ئێران لەبەرامبەردا جەختی لەوە کردەوە کە سەرچاوەی ئەو مووشەکەی کە هاتووەتە ناو کایەی ئاسمانی تورکیا ئێران نییە و لەم بارەیەوە لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın