پەیامی ترەمپ بۆ ئێران: "ئەگەر ڕێکنەکەوین شتی خراپ ڕوو دەدات"
Washington DC
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە ئاماژەدان بەوەی کە کۆمەڵێک کەشتی گەورەیان بەرەو ئێران لە ڕێدان، ڕایگەیاند: "دەمەوێت لەگەڵ ئێران بگەمە ڕێککەوتنێک. لە ئێستادا لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکەین. ئەگەر بتوانین ڕێکبەوین ئەمە زۆر باش دەبێت، ئەگەر نەتوانین ڕێکبەوین، ئەوا پێدەچێت شتی خراپ ڕوو بدات".
لە ڕێوڕەسمێکی واژوو کردندا لە نووسینگەی ئۆڤاڵ، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆژەڤی ئێران و دوایین دۆخی گفتوگۆکانی ڕووسیا و ئۆکراینا کرد.
ترەمپ لە لایەک ئاماژەی بەوە کرد کەشتی زۆر گەورەیان بەرەو ئێران بەڕێوەن، لە لایەکی دیکەوە باسی لەوە کرد گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە درێژەیان هەیە.
ترەمپ بە گوتنی "دەمەوێت لەگەڵ ئێران بگەمە ڕێککەوتنێک. لە ئێستادا لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکەین. ئەگەر بتوانین ڕێکبەوین ئەمە زۆر باش دەبێت، ئەگەر نەتوانین ڕێکبەوین، ئەوا پێدەچێت شتی خراپ ڕوو بدات" پەیامی ئەوەی دا کە کراوەیە بەڕووی پرۆسەی دیپلۆماسییدا.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئەگەر پرۆسەی پەیوەست بە ئێران بە نەرێنیی بەڕێوەبچێت چی ڕوودەدات، ترەمپ ڕایگەیاند: "کارێکی گەمژانە دەبوو ئەمە بە ئێوە بڵێم، بەڵام گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بەردەوامن".
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، ئاماژەی بەوە کرد کە دانوستانەکانی ئاشتیی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا جێگەی ئومێدن و گفتوگۆکان باش بەڕێوەدەچن و، ڕایگەیاند: "لەوانەیە بەمنزیکانە هەواڵی باش ببیستین. داوام لە پوتین کردووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرش نەکاتە سەر ئۆکراینا و ئەویش داواکارییەکەی قبوڵ کرد".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
