جيهان

پاپا فرەنسیس: "سەرەڕای ھێرشە مووشەکییەکان سەردانی عێراق دەکەم"

پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس: "ھێرشە مووشەکییەکان، نابینە ھۆی ھەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەم بۆ عێراق".

Zana Natık Kerem  | 03.03.2021 - نوێکردنەوە : 03.03.2021
پاپا فرەنسیس: "سەرەڕای ھێرشە مووشەکییەکان سەردانی عێراق دەکەم"

Arbil

ھەولێر ــ AA

پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس سووربوونی خۆی لە ئەنجامدانی سەردانەکەی بۆ عێراق دووپاتکردەوە و رایگەیاند کە سەرەڕای ھێرشە مووشەکییەکان، سەردانەکەی بۆ عێراق ئەنجام دەدات.

بەپێی ئاژانسەکانی نێودەوڵەتیی، پاپا فرەنسیس جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ھێرشە مووشەکییەکان، نابینە ھۆی ھەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی بۆ عێراق و گوتوویەتی:

" سەرەڕای ھێرشە مووشەکییەکان، سەردانی عێراق دەکەم".

چاوەڕوان دەکرێت، پاپا فرەنسیس لە پێنجی ئەم مانگە سەردانێکی مێژوویی بۆ عێراق ئەنجامبدات.

پێشتر سوپای عێراق رایگەیاندبوو، ١٠ مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کراون کە ھێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın