هێرشێکی مووشەکی ئێران برینداربوونی پێنج کەسی لە ناوەڕاستی ئیسرائیل لێکەوتەوە
Quds
قودس - AA
دوای ئەنجامدانی دوو هێرشی یەک لە دوای یەک لەلایەن ئێرانەوە، بەهۆی بەرکەوتنی پارچەی مووشەک لە ناوەڕاستی ئیسرائیل، پێنج کەس برینداربوون.
پاش هێرشەکەی ئێران، لە ناوچەیەکی بەرفراوانی ناوەڕاستی ئیسرائیل، بەتایبەت تەل ئەبیب زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.
دەزگای فریاکەوتنی خێرای ئیسرائیل، ئەستێرەی سووری داود بڵاوکردەوە، بەهۆی ئەو مووشەکە فرە کڵاوەی لە ئێرانەوە ئاڕاستەکراوە، لە شارۆچکەی کەفەر قاسم پێنج کەس بە سووکی برینداربوون.
ڕۆژنامەی زی تایم ئۆف ئیسرائیل، ئاماژەی بەوە کرد پارچەکانی ئەو مووشەکە فرە کڵاوە لە شارۆچکەی کەفەر قاسم بەر باڵەخانەیەک و شەقامێک کەوتووە، هەروەها زیانی زۆریش بەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێل کەوتووە.
هەروەها ڕۆژنامەی ئیسرائیل هایۆم بڵاویکردەوە، لە ١١ خاڵی کەفەر قاسم، دوای بەرپەرچدانەوەیان لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی، پارچەی مووشەک و پاشماوەکانیان کەوتوونەتە خوارەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
