جيهان

ناتۆ: "سەرجەم ئەندامانی ھێزەکانمان لە عێراق گواستراونەتەوە بۆ ئەورووپا"

Zana Natık Kerem  | 20.03.2026 - نوێکردنەوە : 21.03.2026
ناتۆ: "سەرجەم ئەندامانی ھێزەکانمان لە عێراق گواستراونەتەوە بۆ ئەورووپا"

Arbil

ھەولێر ــ AA

فەرماندەیی ناتۆ ڕایگەیاند کە سەرجەم ئەندامانی ھێزەکانیان لە عێراق، گواستراونەتەوە بۆ ئەورووپا.

فەرماندەییەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەرکی نێردەی ناتۆ لە عێراق گۆڕانکاریی بەسەردا ھاتوو و ڕایگەیاندووە کە سەرجەم ئەندامانی ھێزەکانیان لە عێراق، بە سەلامەتی گواستراونەتەوە بۆ ئەورووپا.

ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە: "سوپاسی کۆماریی عێراق و سەرجەم ھاوپەیمانان دەکەین کە بەشدارییان کردووە لەوەی کە ئەندامانی ناتۆ بەسەلامەتی بگوازرێنەوە بۆ ئەورووپا".

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ٢٠ی ئەم مانگەدا، دوایین ئەندامانی نێردراوی ناتۆ، عێراقیان جێھێشتووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە کە نێردەی ناتۆ لە ڕێگای فەرماندەیی ھێزە ھاوبەشەکانەوە، بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانی لە عێراق.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت پێشتر لە میدیاکاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرابوویەوە کە نێردەی ناتۆ بەھۆی ململانێیە سەربازییەکان لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ھێزەکانی لە عێراق کشاونەتەوە.

نێردەی ناتۆ لە ساڵی ٢٠١٨وە، پاڵپشتی مەشق و راھێنان پێشکەش بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە، ئەوەیش لە پێناو بەدیھێنانی سەقامگیریی و شەڕی دژبە تیرۆر و بەرگرتن لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی داعش لە عێراق.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın