لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، فڕۆکەیەکی جەنگی F-35ی سەربە هێزی دەریایی وڵاتەکە کەوتەخوارەوە

Ankara
ئەنقەرە - AA
لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، فڕۆکەیەکی جەنگی F-35ی سەربە هێزی دەریایی وڵاتەکە کەوتەخوارەوە و، فڕۆکەوانەکە بە سەلامەتی ڕزگاری بوو.
بەپێی هەواڵێکی CNN، هێزی دەریایی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکیدا ئاماژە بەوە کردووە دەوروبەری کاتژمێر 18:30 بەکاتی ناوخۆ، فڕۆکەی F-35 لە نزیک بنکەی ئاسمانی دەریایی لیمۆر لە کالیفۆرنیا کەوتووەتە خوارەوە.
باس لەوە کرا کە فڕۆکەوانەکە توانیویەتی بە سیستمی فڕێدەر لە فڕۆکەکە بێتە دەرەوە و ڕزگاری بووە، هاوکات دەست بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە کراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە فڕۆکەی F-35ی سەربە کەشتی گەلی "Strike Fighter Squadron VF-125"ـە کە بەرپرسە لە ڕاهێنانی فڕۆکەوان و تیمی فڕۆکەوانی.
لەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی لە شوێنی ڕووداوەکە تۆمارکراوە، ئاگر و دووکەڵێکی زۆر لەو شوێنەی فڕۆکەکە کەوتووەتە خوارەوە بەدی دەکرێت.
تشرینی یەکەمی ڕابردوو، فڕۆکەیەکی جەنگی F-35 لە ویلایەتی ئالاسکای ئەمریکا کەوتەخوارەوە.