سياسەت, جيهان

عێراق پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سوید پچڕاند

حکوومەتی عێراق وەک کاردانەوەیەک لەھەمبەر رێگەدان بە دووبارە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە ستۆکھۆڵم، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سوید پچڕاند.

Zana Natık Kerem  | 20.07.2023 - نوێکردنەوە : 21.07.2023
عێراق پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سوید پچڕاند

Arbil

ھەولێر – AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی وەک کاردانەوەیەک لەھەمبەر رێگادان بە دووبارە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە ستۆکھۆڵم، داوای لە باڵیۆزی سوید کرد کە عێراق بەجێبھڵێت.

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی داوای لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە کە ھەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکھۆڵم پایتەختی سوید بکشێنێتەوە.

ھەروەھا راشیگەیاندووە، سوودانی داوای لە باڵیۆزی سوید لە بەغدا کردووە کە خاکی عێراق بەجێبھێڵێت.

باسی لەوەیش کردووە کە ئەو ھەنگاوە، وەکو کاردانەوەیەک لەھەمبەر رێگەدان لەلایەن حکوومەتی سویدەوە، بەدووبارە سووتاندنی قورئانی پیرۆز و زیانگەیاندن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام، ھەروەھا سووتاندنی ئاڵای عێراق نراوە.

دوێنێ چوارشەممە، حکوومەتی عێراق لەڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانییەوە، حکوومەتی سویدی ئاگادارکردبوویەوە، لەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵدا دەپچڕێنێت، ئەگەر رێگە بدات رووداوی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید بە بیانووی "ئازادی رادەربڕین"، دووبارەببێتەوە.

ئەم پێشھاتەنەیش دوای ئەوە دێت کە پۆلیسی سوید، رەزامەندی نیشانداوە لەسەر بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانێک لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکھۆڵم بۆ ئەوەی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق بسووتێندرێن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی رەوتی سەدر لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا گردبوونەوە و نارەڕزایەتییان دەربڕی لەھەمبەر حکوومەتی سوید کە رێگەی داوە جارێکی دیکە قورئانی پیرۆز لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکھۆڵم بسووتێندرێت.

لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، لایەنگرانی سەدر ھەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و بەشێکی باڵیۆزخانەکەیان سووتاند.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın