جيهان

سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ یەکەم ھەنگاوی نا بۆ گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگریی بۆ وەزارەتی جەنگ

Hakan Çopur  | 05.09.2025 - نوێکردنەوە : 05.09.2025
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ یەکەم ھەنگاوی نا بۆ گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگریی بۆ وەزارەتی جەنگ

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەمەبەستی گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگریی (پنتاگۆن) بۆ وەزارەتی جەنگ، لەبەرئەوەی سیمایەکی توندتر بە سوپا بدات، فەرمانێکی سەرۆکایەتی واژوو دەکات.

بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی، بە میدیای ئەمریکی ڕايگەیاند ترەمپ کۆبوونەوەیەک لەم بارەیەوە ئەنجام دەدات و ئەو واژووەش دەکات.

بەپێی یاساکانی ئەمریکا، ترەمپ ناتوانێت بەبێ یاسایەک کە لە کۆنگرێسەوە دەربچێت ناوی وەزارەتی بەرگریی بگۆڕێت. لەبەرئەوە چاوەڕوان دەکرێت بە واژوو کردنی فەرمانێکی سەرۆکایەتی لەلایەن ترەمپەوە، هەموو پرۆسەکانی پەیوەندیدار بە گۆڕینی ناوی وەزارەتەکە بۆ وەزارەتی جەنگ دەستپێبکات و پنتاگۆن ئامادەکاریی پێویست ئەنجام بدات.

لە بەرنامەی ڕۆژانەی کۆشکی سپیدا کە بۆ ڕاگەیاندنکاران نێردراوە، ئاماژە بەوە کراوە ترەمپ پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەیینی ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە، بەڵام ناوەڕۆکی ڕاگەیەندراوەکە ئاشکرا نەکراوە.

لە ساڵی ١٧٨٩دا کە دەستووری ئەمریکا کاریپێکرا، وەزارەتی جەنگ دامەزرا، پاش دوو ساڵ لە کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی دووەم، بە یاسایەک کە لە ساڵی ١٩٤٧دا دەرچوو، ناوی وەزارەتەکە گۆڕدرا بۆ وەزارەتی بەرگریی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın