سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: "دان بە فەڵەستیندا دەنێین"
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، مارک کارنی ڕایگەیاند کە لە مانگی ئەیلوولی داھاتوودا، وڵاتەکەی دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت.

Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، مارک کارنی ڕایگەیاند کە لە مانگی ئەیلوولی داھاتوودا، وڵاتەکەی دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت.
مارک کارنی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا لە میانی کۆبوونەوەکانی خولی ٨٠ھەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیویۆرک کە بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی داھاتوودا ئەنجام بدرێن، کەنەدا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت.