سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی شەرم شێخ سەبارەت بە غەززە بەرەو میسر بەڕێکەوت
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی بەرەو میسر بەڕێکەوت کە لە میانیدا بەشداری لە لووتکەی شەرم شێخ سەبارەت بە غەززە دەکات.

Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی شەرم شێخ سەبارەت بە غەززە، بەسەردانێکی فەرمی بەرەو میسر بەڕێکەوت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی بەرەو میسر بەڕێکەوتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە سەردانەکەی بۆ میسر، بەشداری لە لووتکەی شەرم شێخ سەبارەت بە غەززە دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی جیھان، لووتکەی ئاشتی لە غەززە لە شەرم شێخ باکووری ڕۆژھەڵاتی میسر بەڕێوەدەچێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن