سەرکۆمار ئەردۆغان لە چین لەگەڵ سەرکۆماری ئێران پزیشکیان کۆبووەوە
سەرکۆمار ئەردۆغان، لە چوارچێوەی ٢٥ھەمین لووتکەی ئەنجوومەنی سەرۆکەکانی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ھاریکاریی شەنگەھای، لەگەڵ سەرکۆماری ئێران پزیشکیان کۆبووەوە.

Ankara
تیانجین - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، مەسعوود پزیشکیان کۆبووەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان کە بەمەبەستی بەشداری کردن لە ٢٥هەمین لووتکەی ئەنجوومەنی سەرۆکەکانی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاریی شەنگەهای، سەردانی شاری تیانجین-ی چین-ی کردووە، بەردەوامە لە دیدار و کۆبوونەوەکانی.
کۆبوونەوەکە لە ناوەندی کۆنگرەی میشانگ بەڕێوەچوو و، تیایدا هەر یەک لە وەزیری دەرەوەی توركیا، هاکان فیدان و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئالپارسڵان بایراکتار و وەزیری گهنجینه و دارایی، مههمهت شیمشەک و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا، مههمهت فاتیح کاجر و وەزیری بازرگانیی، عومەر بۆڵات و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بورهانەددین دوران بەشدار بوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن